Skip to main content

یاساکانی حامۆرابی بەسەرهات و دۆزینەوە هەندێک لە مادەکانی قانوونی حامۆرابی سەرچاوەکان مێنۆی ڕێدۆزینەبەسراوە بێرەوەپەیوەندیدارەکانەوە

حامۆڕابیشووشئێرانفەڕەنسالووڤرپاریسبەغدادە












یاساکانی حامۆرابی




لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە






Jump to navigation
Jump to search







بەشی ژوورینی کێلی قانوونی حامۆرابی


قانوونی حامۆرابی[١]، کۆمەڵە قانوونێکە لە لایەن حامۆڕابی شەشەمین پاشای زنجیرەی بابلی، لە سەر کێلە بەردێک، بە شێوەیەکی لوولەیی داتاشراوە، گێپەڕەکەی ٦٠ سمە، بەرزاییەکەی ٢٢٥ سمە و نووسینەکەی لە ٤٤ خانەدا جێگەی کراوەتەوە. سەرجەم مادەکانی قانوونەکە بە ٣٠٠ مادە خەمڵێنراوە، هەرچەندە هەندێکی ڕووشێندراوە یا کڕێنراوە، بەڵام هێشتا ٢٨٢ مادەی ماوە.
لە بەشی سەرەوەی کێلەکەدا پەیکەری شاماش، خودای ڕۆژ، بە دانیشتوویی لە سەر تەخت هەڵکەنراوە و بە دەستی ڕاستی قانوونەکانی بە حامۆرابی دەسپێرێ و حامۆرابیش لە بەردەمیدا بە گوێڕایەڵی ڕاوەستاوە قانوونەکانی لێ وەردەگرێ.
ئەم کۆمەڵە قانوونە، بە زمانی بابلی، بە هێڵی بزماری، بە هەڵکۆڵین لەسەر کێلی بەردی ڕەشی بازلت نووسراوە و لە ناوجەرگەی شاری بابلدا چەقێنراوە، بۆ ئەوەی هەموو کەس بتوانێ بیبینێ و بیخوینێتەوە و ماف و ئەرکەکانی خۆی بزانێ.



بەسەرهات و دۆزینەوە


ئیلامییەکان لە سەردەمی شا "شتروک ناخونتی"دا هێرشیان کردۆتە سەر بابل(١١٧١ پ . ز)؛ یەکێک لەو شتانەی لەم هێرشەدا بە تاڵان بردوویانەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، ئەم کێلە بووە. هەندێ مادەیان لێ کوژاندۆتەوە، بەڵام دەسکاری ئەوی دیکەیان نەکردووە، ڕەنگە لە ترسی ئەو نەفرین و توکە بێ کە لە کۆتایی قانوونەکدا نووسراوە.
کێلەکە ساڵانی(١٩٠٢-١٩٠١) لە لایەن تیمێکی فەڕەنسییەوە لە شووش لە وڵاتی ئێران دۆزراوەتەوە و هەر ئەوسا براوە بۆ فەڕەنسا. ئێستا کێلەکە لە مۆزەخانەی لووڤر لە پاریس دانراوە، کۆپییەکی بە گەچ دروستکراوی لە مۆزەخانەی بەغدادە.



هەندێک لە مادەکانی قانوونی حامۆرابی


مادەی ١: ئەگەر پیاوێک تۆمەتی کوشتن بداتە پاڵ پیاوێکی تر، بەڵام نەیتوانی بیسەلمێنێ، تۆمەت بە پاڵدەر دەکوژرێ.
مادەی٢: ئەگەر پیاوێک تۆمەتی جادوگەریی دایە پاڵ پیاوێکی تر، بەڵام نەیتوانی بیسەلمێنێ، پیویستە ئەوەی تۆمەتی جادوگەریی دراوەتە پاڵ بچێتە سەر ڕووبار، خۆی بهاوێژێتە ناو ڕووبارەکەوە، ئەگەر ڕووبارەکە نوقمی کرد، ئەوەی تۆمەتی داوەتە پاڵی دەبێ دەست بە سەر داراییەکەیدا بگرێ. ئەگەر ڕووبارەکە سەلماندی کە ئەم پیاوە پاکە و بە ساغی لێی هاتە دەرەوە، ئەوەی تاوانی جادوگەریی بەپاڵ داوە دەکوژرێ. ئەوەی لە ڕووبارەکە بە ساغی هاتۆتە دەرەوە، دەبێ دەست بەسەر دارایی ئەوەی تۆمەتی بەپاڵ داوە، بگرێ.


مادەی ٣: ئەگەر پیاوێک سکاڵایەکی کرد و شایەتیەکی درۆی دا. ڕاستی قسەکەی بۆ نەسەلمێنرا، ئەگەر سکاڵاکەی سکاڵای ژیان بێ، ئەو پیاوە دەکوژرێ.


مادەی ٤: ئەگەر بۆ شایەتی(لە سکاڵایەکی درۆی تایبەت بە) دانەوێلە یان زیو، دەبێ ئۆباڵی سزای ئەو سکاڵایە هەڵبگرێ.


و ....


مادەی ٢٨٢: ئەگەر کۆیلەیەک بە خاوەنەکەی گوت تۆ گەورەی من نیت و سەلمێنرا کۆیلەی ئەوە، گەورەکەی دەتوانێ گوێی ببڕێ.



سەرچاوەکان


  • مستەفا، نەوشیروان (٢٠١٢)، بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ کتێبی یەکەم، چاپی یەکەم، دارالعربیە للعلوم الناشرون. ISBN 978-614-01-0519-5


  1. ^ ژیاری میزۆپۆتامیا چەند کۆمەڵە قانوونی بەرهەم هێناوە کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێگەی تایبەتیان هەیە، لەوانە قانوونەکانی ئور نمو، ئیشتار، ئەشنونا، حامۆڕابی. هەندێ بەشی ئەو کۆمەڵە قانوونانە بە ناتەواوی و پچڕ پچڕی دۆزراونەتەوە. ئەو کۆمەڵە قانوونەی تا ڕادەیەکی باش بە ڕێکوپێکی و بە هەندێ ناتەواوییەوە دۆزراوەتەوە "کۆمەڵە قانوونەکانی حامۆرابی"یە.







وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=یاساکانی_حامۆرابی&oldid=554688»










مێنۆی ڕێدۆزی



























(window.RLQ=window.RLQ||[]).push(function()mw.config.set("wgPageParseReport":"limitreport":"cputime":"0.088","walltime":"0.161","ppvisitednodes":"value":376,"limit":1000000,"ppgeneratednodes":"value":0,"limit":1500000,"postexpandincludesize":"value":10389,"limit":2097152,"templateargumentsize":"value":1151,"limit":2097152,"expansiondepth":"value":14,"limit":40,"expensivefunctioncount":"value":2,"limit":500,"unstrip-depth":"value":0,"limit":20,"unstrip-size":"value":870,"limit":5000000,"entityaccesscount":"value":0,"limit":400,"timingprofile":["100.00% 137.048 1 -total"," 56.35% 77.224 1 داڕێژە:ھەتیو"," 44.60% 61.129 1 داڕێژە:Ambox"," 32.23% 44.170 1 داڕێژە:بێ_پۆل"," 20.17% 27.644 1 داڕێژە:Mbox"," 14.86% 20.359 4 داڕێژە:Pagetype"," 10.00% 13.700 2 داڕێژە:Dated_maintenance_category"," 9.77% 13.387 1 داڕێژە:DMCA"," 6.60% 9.049 2 داڕێژە:بەستەری_سادە"," 4.97% 6.809 2 داڕێژە:FULLROOTPAGENAME"],"scribunto":"limitreport-timeusage":"value":"0.029","limit":"10.000","limitreport-memusage":"value":1496446,"limit":52428800,"cachereport":"origin":"mw1242","timestamp":"20190406095412","ttl":2592000,"transientcontent":false););"@context":"https://schema.org","@type":"Article","name":"u06ccu0627u0633u0627u06a9u0627u0646u06cc u062du0627u0645u06c6u0631u0627u0628u06cc","url":"https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%AD%D8%A7%D9%85%DB%86%D8%B1%D8%A7%D8%A8%DB%8C","sameAs":"http://www.wikidata.org/entity/Q93304","mainEntity":"http://www.wikidata.org/entity/Q93304","author":"@type":"Organization","name":"Contributors to Wikimedia projects","publisher":"@type":"Organization","name":"Wikimedia Foundation, Inc.","logo":"@type":"ImageObject","url":"https://www.wikimedia.org/static/images/wmf-hor-googpub.png","datePublished":"2016-02-11T14:09:23Z","dateModified":"2017-12-22T21:57:35Z","image":"https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/5/55/Milkau_Oberer_Teil_der_Stele_mit_dem_Text_von_Hammurapis_Gesetzescode_369-2.jpg"(window.RLQ=window.RLQ||[]).push(function()mw.config.set("wgBackendResponseTime":112,"wgHostname":"mw1243"););

Popular posts from this blog

The Calvary Singular or Plural The 2019 Stack Overflow Developer Survey Results Are InAre collective nouns always plural, or are certain ones singular?Is “audience” singular or plural?“Wasn't” vs. “weren't” in a vernacular sentence“My last couple of years” — singular or plural?Is 'rest' singular or plural?Is “all but one” singular or plural?Whether to use the singular or plural form of basis?Singular and Plural for numbersIs there a plural form of teeth?performance: plural vs singular?singular or plural nouns?Singular and Plural

How does one intimidate enemies without having the capacity for violence?Ideas for how aliens would approach this fight?How to convey the scale of my humanoid without science or units?How does the “space drive” conserve momentum?Planet Vanishes - How does this affect the orbiting starships?How does a community of a Universe Simulator have the same language as its creator?How would US Presidential elections be affected if voters could choose the state their vote for President was counted in?How Does One Ensures the Immortality of Their ConsciousnessHow do I retain national independence while also having a one world government?How can Ganymede have an Earth-like gravity without us having realized it?How would one make a lion mount for a fantasy world?

Output visual diagram of pictureASCII-art logic gate diagramBooks on a ShelfDetermine the Dimensions of a Rotated RectangleDraw a Houndstooth PatternDraw and label an ASCII hexagonal gridGolf me an ASCII AlphabetASCII Jigsaw PuzzleOutput a pretty boxASCII-Art Venn DiagramASCII Exact Cover with Rectangles